چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا